ئایا ئه‌توانین بڵین عێراق به کوردستانیشه‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانیه؟

ئایا ئه‌توانین بڵین عێراق به کوردستانیشه‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانیه؟
ئاشکرایه زۆر له‌و زاراوانه‌ی که به‌کارده‌هێنرێن له ژیانی ڕۆژانه‌دا له
جێی خۆیایاندا نینن چونکه کاتێك که ده‌که‌ویته به‌رده‌م پێناسکردنییه‌وه ده‌بێته
مایه‌ی شڵه‌ژاندن و بگره سه‌رسامیش وه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا کۆمه‌ڵگای
شارستانییه.
من پێموایه چه‌مکی کۆمه‌ڵگای شارستانی هێماکردن بێت بۆ وه‌رچه‌رخاندنی
قۆناخێك که سه‌رخان و ژێرخانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی گرتبێته‌وه. وه کۆتای به‌قۆناخێکی
پێش خۆی هێنابێ و له روی شێوه‌ی به‌رهمهێنانی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی له‌لایه‌ك، وه
هێنانه‌کاییه‌ی شێوازێکی تر له به‌رهه‌م هێنان که ئه‌مه‌ش بنه‌مایه بۆ گۆڕانه‌کانی
تر له ڕووی فیکر و هه‌ڵسوکه‌وتو شێوازه‌کانی تری ژیان به‌مانایه‌کی تر سسته‌مێکی
تر بۆ ڕێکخستنی کاروباری خه‌ڵکی ،خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بێ له چه‌نه‌بازی به‌ولاوه
مانای تری نیه ،ئه‌وه‌ی که ئێستا من ده‌یبینم له عێراق دا جگه له گه‌شبینیه‌کی
بێ بنه‌ما و پاساو هێنانه‌وه بۆ نه‌کرده‌ی و چه‌واشه‌کردن هیچی ترنییه وه‌مانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵێك به سه‌رکرده‌ی هه‌تا هه‌تای و دابه‌زینی یاسای تاوان و تۆڵه (الجریمه
والعقاب) هچی تری تێدانیه بۆ که‌سانێك که ده‌ستی به گالیسکه‌که‌ی حوکمه‌ته‌وه
نه‌بێ، خۆ ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه که هه‌ر من بیزانم یان هه‌ر من بیستبێتم ،ئه‌م
ده‌وڵه‌ته‌ی له عێراق دا دامه‌زراوه نه ده‌وله‌ته و نه یاسایه به‌ڵکو کێ
بتوانێ کۆمه‌ڵێك چه‌کدار له خۆی کۆبکاته‌وه‌و ئاژاوه‌یه‌ك بنێته‌وه‌و چه‌نده‌ها
جار قوربانیه‌کانیان سه‌رببرنه‌وه که له کاتی پێکداداندا له لایه‌ك تا نێچیری
کوژراو زیاتر بێت ڕه‌صیدێکی چاکه بۆ ئاینده که کات هاته سه‌ر حاصلات که گوایه
شه‌هیدی زۆره بۆیه‌ش مافی ئه‌وه‌یان که به‌شیان زۆرتر بێت له‌کورسی و قه‌نه‌فانه‌ی
که توزیع ده‌کرێ ئه‌مه له‌لائه‌ك، له لایه‌کی ترێش به‌هۆی ئه‌و که‌سانه‌وه که
بێ‌ئاگان یان بێ‌ئاگا کراون وبه‌جۆرێك له بونی خۆی وابه‌تاڵ کراوه‌ته‌وه به پاندی
جه‌ماعه‌ته‌که‌یه‌وه نه‌بێ رسوای خۆی ده‌بینێ وخۆت بۆ ته‌عریف نا‌کرێت که ئه‌مه‌یه
نامۆ بوون که به‌شێکی زۆری نووسه‌ران کاوێژی ده‌که‌ن،وه من پێموایه هه‌رچی حیزب
و گروپ هه‌بێت ئه‌وه پرنسپله‌که‌یه‌تی ئیتر من لێره‌دا باسی ئایدۆلۆجی و عقیده و
ماف و ته‌ناف ناکه‌م چونکه لای من ته‌نها یه‌ك مێژوو هه‌یه ئه‌ویش مێژووی
چیناییه‌تیه باقییه‌که‌ی تر مێژووی هه‌ڵبه‌ستراوه . من که لێره‌دا باسی
شارستانی ده‌که‌م هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بۆچونی خۆمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له گۆشه
نیگایه‌کی زۆر بچووکه‌وه. دیموکراتی خۆی به‌ری گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای شارستانییه‌ته نه‌ك
ده‌وڵه‌ت (بورهان غلیون). به‌ڵام من پێم وایه له و ده‌ڤه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که شه‌ریعه‌ت پاڵپشتی یاسا مه‌ده‌نیه‌کانیانن هه‌ر به‌ته‌واوی
به پێچه‌وانه‌ی شارستانییه‌تیه‌وه‌ن که هیچ مه‌جالێکیان نه‌هێشتؤته‌وه بۆ باسه‌که‌شی
،ئایین ده‌کرێت بکرێته به وه‌سیله‌یه‌کی تۆقاندن نانه‌وه‌ی قه‌سابخانه‌ی یه‌ك له‌دوای
یه‌ك به‌ڵام نه‌توانیویه‌تی و نه ئه‌شتوانێ عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کۆمه‌ڵ
دابیین بکات به‌ڵکو کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ناووه‌ته‌وه بۆ زیاتر گێل کردنی خه‌ڵکه
هه‌ژاره‌کان وه زیاتر پێشێلکردنی مافه‌کانیان له‌سه‌روو هه‌موشێانه‌وه دین که‌شوهه‌وایه‌کی
کۆیلایه‌تی قبوڵکردنی وا ده‌ڕه‌خسێنێ که تۆوی رزگاربوونی تیایدا ده‌مرێنێ بۆ هه‌تا
هه‌تایه..
ده‌وڵه‌ت به‌مانا ڕاستیه‌که‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی ده‌کات
به‌ڵام سه‌رمایه‌داری چینه‌که‌ی تری کۆمه‌ڵ له ناو نابات بڵکو پێده‌گه‌یه‌نێ
وخزمه‌تی ده‌کات پێداویستیه‌کانی بۆ ئاماده ده‌کات ئاماده‌باشی ڕیگاوبان وئیسراحه‌تی
بۆ دابیین ده‌کات تا بتوانێ له رێی ئه‌و ڕیفۆرمانه‌وه پارێزگاری سسته‌مه‌که
بکات چونکه مانه‌وه‌ی سسته‌م به مانه‌وه‌ی خۆی ده‌زانێ نه‌ك ۆێچه‌وانه‌که‌ی بۆیه
به‌شداری خه‌ڵکی ناسه‌رمایه‌داریش به‌شداری حوکمه‌تیشی پێده‌که‌نو بواری تصرفاتیشی
هه‌یه بۆ خزمه‌تی خڵکه‌که‌شی وبه یه‌کسانی بی گوویدانه بیر‌و بۆچوون و ڕه‌نگ و
بنه‌چه‌شی هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵك ئه‌و فرسه‌ته ده‌قۆزێته‌وه‌و خۆی تێدا ده‌کاته
کارمه‌ندێکی کارامه بۆکارێکی گونجاو بۆیه ئه‌م سسته‌مه خه‌ڵکێکی بوێر و شاره‌زای
گه‌ره‌که وه پاراستنی هێزی کار که سه‌رچاوه‌ی سه‌رمایه دروستکردنه نابێ که‌م
توانا بێ نابێ نه‌خووێنده‌وار بێ چونکه کار زانینی هونه‌ری ته‌کنۆلۆجیایی ده‌وێ
نه‌ک بڕوانامه‌ی ساخته‌و بێکه‌ڵك . جا بۆیه ده‌وڵت ده‌بێت زرووفێکی راست په‌یره‌و
بکات که پێداویسته‌کانی سیسته‌مه‌که بڕه‌خسێنی بۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی قانزاج
که هێزی کار بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی پیدابوونی ئه‌و قانزاجه‌ن. کرێکار کۆیله نیه
به‌مانا کلاسیه‌که‌ی پاراستنی که‌رامه‌تیی به ده‌ستهێناووه و به‌ئاسانی لێیزه‌وت
ناکرێته‌وه ته‌نها کرێکار له وڵاتی شارستانییه‌تا هێزی کاری ده‌فرۆشیت نه‌ك
بیرووبۆچوون و که‌رامه‌تی. ئه‌و نیشتمان به‌وه ده‌زانێ که بازاڕێکه‌و کاڵاکه‌ی
ئه‌می تێدا ساغ ده‌بێته‌وه ، سه‌رمایه‌داری ناتخاته سه‌ر چۆك نان بکا به ده‌مته‌وه
،بڵکو زێده‌بای له هێزی کارت وه‌رده‌گرێ و پێشت ناڵێ به‌ڵام رۆژی چه‌نده‌ها جار
ئه‌و ووشه‌یه به‌رگوێ ده‌که‌وێت. هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که کاری ووتن نییه
به‌ڵکو کارکردنه به به‌هه‌مان شێووه‌ش سه‌رمایه‌داریش هه‌ره‌شه‌ی خۆی ده‌کات به
گواستنه‌وه‌ی کارگه‌کان بۆ شوێنێك که کرێکار‌و هێزی کاری تێدا تاڵان فرۆش ده‌کرێت.
ئه‌و جۆره کرێکارانه.گیروگرفته‌کانی ژیانیان تێدا داوه‌ته ده‌ست ئاسمان
وبیروباوه‌ره غه‌یبیه‌کانیان له‌لایه‌ک و ته‌مه‌ن سه‌رف کردن له زه‌لکاوی بێده‌ره‌تانی
و مانه‌وه‌یان له په‌راوێزی کۆمه‌ڵدا ،وه که مافی ئه‌وه‌شی به‌ده‌ست نه‌هێناووه
که داوای ماف بکات نه ئه‌ومافانه‌شی پیده‌پارێزرێ که هاو چینه‌که‌ی به‌ده‌ستیان
هێناوه. جا‌عێراق که ته‌نها هێز تێدا باڵا ده‌ست بێت به شێوه‌یه‌ک که پاشا گه‌ردانییه‌ک
تێدا به‌ر قه‌راره ئه‌و یاسایانه‌ی که داموده‌سگا ته‌عینکراوه‌کان خۆشیان ده‌ری
ده‌که‌ن له‌سه‌ری ناڕۆن و هه‌ر رێزیشی بۆ دانانیین نه‌ك هه‌رخۆیان به‌ڵکو حیمایه‌کانیشیان.
ئه‌و باسه‌ی که هێزی هه‌یه ته‌نها مه‌رجه‌عییه‌ت و خووتبه‌ی مه‌لاکان که هه‌ر
یه‌کێکیان بۆ خۆی ئیماراتێکه له‌و ووڵاته‌ی که پێده‌ڵیین عێراق، وه فه‌توای ئه‌م
و ئه‌ویش له‌لاکانی ترره‌وه، وه من باس له خاوه‌ن چه‌کدار ناکه‌م له‌ژێر هه‌ر
ناو‌و درووشمێکدا بێت که ئه‌وه ئیترخۆی و
خێزانه‌کانیان حصه‌ی مام شێریان پێبڕاوه به جۆرێك که به‌شی شاباششیشی تێدایه
بۆ نوسه‌رو شاعیره ده‌نگ گه‌وره‌کان و چیرۆكنوسه درێژ دادره‌کان و ڕه‌خنه‌گره
بێده‌نگه‌کان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته شێڵگیره‌کان که که‌وتونه‌ته نه‌سیحه‌تکردنی ئه‌م
و ئه‌و له حوکمه‌ت و حیزبه‌کان وه‌کو وابزانێ ئه‌وان خۆیان نه‌زانن چۆن وه‌یان به‌چ
شێووه‌یك ئه‌و سرمایه و موڵکه که‌له‌که ده‌که‌ن و ته‌نها پێو‌یستیان به
ووریاکردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نابانه هه‌یه که ووریایان بکه‌نه‌وه نه‌با له‌پر ئه‌مه‌ریکا
مه‌ره‌خه‌سیان بکات، وه ئه‌و یاسا‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که بۆ خۆیان قۆرخ کردووه له
کیسیان بچێ، کاکی ڕۆمانووس ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه وایه که نه‌سیحه‌تی گو‌رگ بکه‌یت
پێی بڵێ ی عیه‌یبه ئیتر گۆشت مه‌خۆ!! کاکی ئه‌دیبان نازانی ئه‌گه‌ر گو‌رگ گۆشت نه‌خوات
قه‌زاو به‌ڵای حازری ئه‌بات نه‌ك له ده‌ڤه‌ره‌که‌ی
کاکی ئه‌دیبا به‌ڵکو له گوێی زه‌ویشدا ،بڵام Animal Right له ئه‌وروپا چاوێکیان له گورگه‌کانیشه‌وه ده‌بێت!! ئه‌ی
خۆت بۆ لۆمه‌ی خۆت ناکه‌ی نه‌باتیشی و حه‌یوانیشی و بیریش ده‌که‌یته‌وه‌و ئه‌رزه‌ی
نووسه‌رانیش وه‌رده‌گری و هێشتا ئه‌و نه‌سیحه‌تانه‌ش ده‌که‌ی دیاره کاکی نووسه‌ر
باوه‌ری به‌سیاسه‌تی حڵاڵ کردن هه‌یه که شتێك هه‌ر بڵێ هه‌ر باشه ئیتر له کم که‌م
و له زۆر زۆر به‌ڵکو خوا وه زعه‌که‌ش به‌لایه‌کدا بخات ئه‌وساش کاکی هونه‌رمه‌ند
هه‌ڵوێستی ڕه‌قتری ده‌بێت..
جا به‌ڕێزان ئه‌مه نه‌ك شارستانییه‌ت نییه به‌ڵکو سه‌رده‌مێکی تاریکی
مێژووشه وه من پێم وایه تاك و کۆمه‌ڵ له کۆمه‌ڵگای شارستانییه‌تا واته سیسته‌می
مۆڵکاته‌تی تایبه‌تی نابێت ده‌ستبه‌رداری مافه‌کانی خۆی بێت به بیانووی جیاواز‌و
بێ سه‌ره‌و به‌ره وه به قبوڵکردنی مانای مسۆگه‌ری کۆیلایه‌تته‌که‌ی که ئه‌وه‌ش
مانای هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌و کۆمه‌له مافانه‌یه که به‌ده‌ست هاتووه،وه ده‌سه‌ڵاتپه‌رستان
له‌وێشه‌ووه سته‌مکاری که باڵاترین پله‌ی ده‌سه‌ڵاته لێده‌که‌وێته‌وه، چونکه
حوکمی بێسنووری ئه‌و هێزانه‌ی که پێشتر باسم کرد
له‌گه‌ڵ شارستانییه‌تدا هاوده‌نگی نییه.
له گۆشه‌یه‌کی تره‌وه شارستانیه‌ت میکانیزمی دیموکراتییه‌تی گه‌ره‌که نه‌ك
فرت و فێڵ و که‌ڵه‌ک و چاوبه‌ست وه به‌خوتبه‌ی سۆزاوی میکانیزمی دیمکراتی به‌ده‌ست
نایه‌ت. میکانزمی دیموکراتی یانی بوونی ڕێکخراوی دیموکراتی که له‌به‌ری مافی کۆمه‌ڵدا
بێت به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێز بێت که سوڵطه حساب بۆ هێزه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی بکات که
هیچ هێزێکی یاسا‌و ده‌وڵه‌تیش نه‌توانێ مافه‌کانی پێشێل بکات به‌هۆی خۆپیشاندان
ومانگرتن و یاسای ئه‌وروپی و که ده‌وڵه‌تیش به‌هۆی زه‌غطی په‌رلمانه‌وه ده‌وڵه‌ت ئیجبار کراوه که ده‌بێت پشتگیری ئه‌و
دامه‌زراوانه بکات چونکه دیموکراتیه‌ت بۆ کۆمه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوانه رایگرتووه
به‌ڵام به‌ته‌نها پۆلیس سووڵته ده‌پارێزێ باج کۆده‌کاته‌وه،من پیم وایه که
سیاسه‌ت ویستی جێگای چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بگرێته‌وه مانای داروخانی سیسته‌مه‌که‌یه
که ئه‌مانیش ئه‌وه‌یان ناوێت. وه له رۆژئاوا خودی دیموکراتیه‌ت مانای دابیینکردنی
هه‌نێ پێوستی خه‌ڵکی که گرنگه بۆ درێژه‌ی سسته‌مه‌که وه سسته‌مه‌که‌ش مۆنۆپۆڵ
نا‌کرێت چونکه ده‌وڵه‌ت که‌س نازانێ هی کێیه به‌ڵام ئه‌زانرێ که کۆملگایه‌ك هه‌یه‌و
کار، سه‌رمایه یه‌کتری دروست ده‌که‌ن له‌لایه‌کو له‌لایه‌کی تر کێشه‌ی چینایه‌تی
کاری خۆی ده‌کات که له زوربه‌ی حاڵه‌ته‌کانیشدا هیچ کام له ودوو چینه ئاماده‌ی
نییه دیفاع له‌و شوێنه بکات که پێی ده‌ڵێن
ده‌وڵه‌ت ئاشکرایه کار‌و سه‌رمایه نیشتمانی نییه بۆ سه‌رمایه‌داری صناعی و
تجاری. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رمایه له کۆێ قانزاج په‌یدا بکات له‌وێ یه بتایبه‌تی له‌م
سه‌رده‌مه‌شدا نمونه‌شی ناوێت.
جا کۆمه‌ڵگای شارستانییه‌ت مانای زامنی ووتن و پارێزگاری مافه‌کانێتی، وه‌ئاشکرایه
ده‌وڵه‌ت به هه‌ر زمانێك بدوێ داموده‌سگاییه‌کی بیروکراتیه که له‌سه‌رحوکم بێت
جڵه‌وی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێت وه له هه‌قیقه‌تیشا ده‌وڵه‌ت مانای نامۆبونیشه که له
بێئاگایشدا به‌شێکی زۆری هاووڵاتیان رووده‌کاته‌وه‌و ئازادییه‌ی که ده‌ستی کوتوه
پێشتر وه ئێستا له گه‌ڵ وه‌زعی ئێستادا بۆیان نه‌گونجاوه هه‌وڵده‌ده‌ن جارێکی
تر زه‌وتی بکه‌نه‌وه، وه که زۆر باسی ئازادی کرا له‌و کاتانه‌دا کنه‌ی ئیستبداد
ده‌که‌ن، که ئێستا حکومه‌تی عێراق دیمکراته بۆ که‌س جورئه‌تی جیابونه‌وه‌ی دیین
له ده‌وڵه‌ت ناکات بۆ په‌رله‌مان ده‌بێت حکومه‌ت هه‌ولی ئه‌کتیڤکردنی بکات ، به‌مانایه‌کی
تر عه‌ره‌بانه له پێش ئه‌سپه‌که‌وه‌یه ئا ئه‌مه شارستانییه‌ته یان شاره
مێروو‌له. ئێمه باس له شۆڕش ناکه‌ین من باسی شتێک ده‌که‌م که خۆیان و خۆتان
باسی ده‌که‌ن به سه‌قه‌تی یان ئه‌یانه‌وێ سه‌قه‌تان بکه‌ن . ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی من
ده‌یڵێم ئه‌وه نییه هی حیزب و ده‌وڵه‌ت بێت به‌ڵکو هی خه‌ڵك بێت و حیزب نه‌توانێ
که‌ی ویستی نه‌ك هه‌ر کوێری بکات به‌ڵکو ره‌شمه‌شی بکات و به‌ڕسوای به‌دوای خۆیدا
رای بکێشێ ئه‌و جۆره ڕیکخراوانه مۆڵگه‌ی خه‌ڵکی هه‌لپه‌رست و بێ ئابروون ، به‌ڵکو
ئه‌و شوێنانه ده‌بێت که‌سانی هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌بێ ئینسان بێت وه‌وه‌کو ئینسان
بیربکاته‌وه ، ئێستا هه‌رچی ڕێکخراو هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداری بم له‌وه‌ی
باسم کرد بێبه‌ری نییه، که ئه‌وه‌ی که منیش ووتومه کارێکی ئاسان نییه بۆ عه‌قڵییه‌تی
ده‌سه‌ڵاتخواز به‌ڵام په‌ستانی خه‌ڵك به قوتابی و کاسپکاره‌وه ئه‌توانن بناغه‌یه‌ك
دابنێنن بۆی هه‌ر بۆیه‌ش باسی کرێکار ناکه‌م چونکه به‌عس کرێکاری کرده فه‌رمانبه‌ر
به‌ڵام حکومه‌ته هه‌ڵبژێراوه نیشتمان په‌روه‌ره‌که بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه نه‌مێنێ
وه کێشه‌ی چینایه‌تی کۆتای پێبهێنێ کۆمه‌ڵگا بکه‌نه به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌میین
کارگه‌کانیان هه‌ر فه‌نا کرد و قه‌زاو به‌ڵای حازری برد‌و به‌شێکی کرێکاره‌کانیشی
ئێستا یان حیزبیین بۆ معاش یان پۆلیس و ئاسایشن له ده‌سگایه‌کی ده‌وڵه‌تدا تا
ژیان دابیین بکات یان وه‌کو به‌شێکیان ده‌ڵێن با منیش شتێك بخۆم له‌م که‌لاکه که
پێیده‌وترێ ده‌وڵه‌ت. جا به‌ڕێزان ئه‌مه که‌شو هه‌وای شارستانییه‌ته یان
دیموکراسیه که خۆیان ته‌نها موقاره‌نه‌ی ده‌که‌ن به‌هی حیزبی به‌عس .